چۆن ژمارەیی نێودەوڵەتی بۆ كتێب وەدەست دێنیت ISBN سڵاوێكی گەرملە ئێستادا هەر نووسەر، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە، لایەنی حكومی وەیان تایبەت (زانكۆكان، قوتابخانەكان – كۆمەڵەكان …) دەتوانن ژمارەیی نێودەوڵەتی بۆ كتێب بەدەست بخەن لە بریكاری عێراق بۆ ژمارەیی نێودەوڵەتی، ئەم ژمارەییە لەلایەن یەكێتی بڵاوگەكانی عێراق دەبەخشرێت، دوای ئەوەی فۆڕمی تایبەت بەمە پڕدەكەیتەوە و ئەم فۆڕمەش لە سایتەكە دەست دەكەوێت و دوای ئەوەی پڕدەكرێتەوە دەبێت ڕاستەوخۆ هەر بۆ سایتەكە بنێردرێت. بۆ نووسەر ژمارەیەكی تاكی پێدەدرێت. هەروەها ژمارە بۆ دەزگاكانی بڵاوكردنەوە و زانكۆكان و دامەزراوەكانیش بەردەستە. دەزگاكانی بڵاوكردنەوە دەتوانن داوای كۆمەڵێك بكەن كە لە 10 ژمارە پێكهاتبێت وەیان زیاتریش بەگوێرەی ژمارەیی بڵاوكراوەكانیان، هەروەها ئەو دەزگایانەش كە بڵاوكراوەی زۆریان هەیە دەتوانن داوای كۆمەڵێكی زیاتر بكەن كە لە 100 ژمارە پێكهاتبێت بەگوێرەی چالاكیی دەزگای بڵاوكردنەوە یان دامەزراوەكە. هیچ لایەنێكی تر مافی بەخشینی ئەم ژمارەیەی نییە كە تایبەتە بە عێراق.لەكاتی بوونی هەر پرسیارێك تكایە سەرنجەكانتان بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرن info@isbniraq.org ڕێزمان هەیە.د. عصام خضيربەڕێوەبەری بریكاری ISBN لە عێراقبۆ داگرتنی نموونەی خۆتۆماركردنی نووسەر (نموونەی 1) كلیك لێرە بكە بۆ داگرتنی نموونەی خۆتۆماركردنی دەزگای بڵاوكردنەوە (نموونەی2) كلیك لێرە بكەبۆ داگرتنی نموونەی زانیاریی كتێب (نموونەی 3) كلیك لێرە بكە